شکستە گەورەکەی یۆفانتۆس


یۆڤانتۆس بە شکستە گەورەکەى بەرامبەر چێڵسی پەڕەیەکی ڕەشی لە دوای 17 ساڵ بە بیرهاندەرانی هێنایەوە.

پێگەى ئۆپتا بۆ ئامارەکان بڵاویکردەوە، شکستەکەى یۆڤانتۆس بەرامبەر چێڵسی لە ستامفۆرد بریج یەکەم شکستە لە دوای ساڵی 2004 وە کە بە چوار گۆڵ یان زیاتر دووچاری بێت و یادەوەری هاندەرانی بۆ سەرەتاکانی 2000 گەڕاندەوە.

ئۆپتا ئاشکرایکرد 17 ساڵ پێش ئێستا یانەى یۆڤانتۆس لە خولی ئیتاڵیا بە چوار گۆڵی بێوەڵام بەرامبەر ڕۆما تووشی شکستهات و لەدوای ئەو بەروارەئەوە خانمە پیرەکە بەرامبەر ڕکابەرەکانی بەو ئەنجامە نەدۆراوە، ئەوەش یانەکەى ناچارکرد بە جیاوازی گۆڵ لوتکەى ڕیزبەندی کۆکەڵەکەى لە بەرژوەندی شین پۆشەکان لەدەستبدات.

پێگە جیهانییەکە ئاشکراشیکرد، لە جەولەی داهاتوو کۆتایدا ئەگەر یانەى یۆڤانتۆش نەتوانێت پێشەنگی ڕیزبەندی لە چێڵسی وەربگرێتەوە ئەوا لە قۆناغی 16دا ڕووبەڕووی یەکێک لە یانە بەهێزەکان دەبێتەوە و بە دوور نازانرێت ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە بکات.

KDC

FREE
VIEW