بێژەرێکی کورد رێگری لە ئافرەتێک دەکات بە کوردی قسە بکات

بێژەرێكی كوردی كەناڵێكی توركیا، رووبەڕووی رەخنەدەبێتەوە، کە دوای ئەوەی رێگری لە ژنێك کرد بە زمانیكوردی بەشداری لە بەرنامەكەیدا بكا.


ژنێكی كورد بۆ بەشداریکردن لە بەرنامەیەکی كەناڵیشۆ تی ڤی توركی پەیوەندی بە بەرنامەكە دەکات ودەیەوێت بە كوردی قسە بكات، بەڵام دیدەم ئارسڵانیپێشكەشكاری بەرنامەكە، رێگری لێ دەكات و دەڵێت، لەكوردی تێناگەین ئێرە كۆماری توركیایە.


لای خۆشیەوە نووسەری كورد، فەهیم ئیشق، رەخنەی لەوپێشكەشكارە گرتووە و نووسیویەتی، دیدەم خۆیكوردێكی عەلەوییە و خەڵكی شاری سیواسە، ئاشكراشیدەكات كە جارێك لە بەرنامەی كەناڵێكی توركیدا دیدەمیبینیوە و بە گوێی فەهیمدا چرپاندوویەتی: ئەز ژی كوردم.

KDC

FREE
VIEW