پەخشی رادیۆی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە دەست پێدەکات

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، لە درێژەی هەوڵەکانیان لە پێناو خزمەتکردن بە ڕەوەندی کورد و دۆزی کوردان، پاش دانانی ماڵپەڕێکی هەواڵی، لە ئێستاشدا ڕادیۆکەی دەستی بە پەخشی رۆژانەی دەکات. 

ڕادیۆی ناوەندی ڕەوەندی کوردی لە ئەمڕۆوە دەستی بە پەخشی رۆژانەی خۆی کردووە و ٢٤  کاتژمێر پەخشی بەردەوامی دەبێت، جێی باسە پەخشی ڕادیۆکە لە ئێستادا تێست دەىێ و لە ماوەیەکی نزیکدا پەخشی ئاسایی خۆی دەست پێدەکات.