دوو کچی خەڵکی جوانڕۆ کە هەفتەی رابردوو لە لایەنهێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپا دەستگیرکرابوون و دواترئازاد کران، دووبارە بانگی ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاریجوانڕۆ کران و لێپرسینەوەیان لێکرا.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سۆنیاکەریمی و پەریا فەتحی هەر دوو تەمەن 14 ساڵان، لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری جوانڕۆوە بانگ کراونو، لە کاتژمێر 8ی بەیانی تا 1ی دوانیوەڕۆ، لە ژێرلێپرسینەوەدا بوون.
بەشێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەو دوو مێرمنداڵە تەمەن١٤ ساڵانەش بانگهێشتی ئیتڵاعات کراون ولێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کردوون.
یەکێ لە نزیکانی بنەماڵەی ئەو دوو کچە، کە نەیویستووەناوی ئاشکرا بێت، رایگەیاند، ئیدارەی ئیتڵاعاتهەڕەشەیان لە بنەماڵەی سۆنیا و پەریا کردووە، کە بەهیچ شێوەیەک مافی قسەکردنیان بۆ میدیاکان نییە،ئەگەر هەر زانیارییەک بڵاوبێتەوە هەڵسوکەوتی تووندیانلەگەڵ دەکرێت.
ئەو سەرچاوە ئاماژەی بەوەشداوە، ئیدارەی ئیتڵاعاتهۆکاری دەستگیرکردنی ئەو دوو کچەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کە لایەنگری حیزبێکی کوردستانیبەرهەڵستکاری حکوومەتی ئێران بوون.
جێگای باسە کە سوپای پاسداران گوشاری خستووەتەسەر بنەماڵەی تارا ئەحمەدی ئەو کچەی کە دوای ئازادیهەوڵی خۆکوشتنی دابوو، داوای لێیان کردووە کە بڵێنسوپا هیچ رۆڵێکی لە دەستگیکردنی ئەو سێ مێرمنداڵەنەبووە و، دوای ئەوەی ئەو کچانە ون بوون، بنەماڵەکانیانهێزە ئەمنییەکانیان ئاگادار کردووەتەوە، دواتر سوپا توانیویەتی بیاندۆزێتەوە و رادەستی بنەماڵەکانیانبکاتەوە