ئاگاداریەک لە دەزگای لوتکە بۆ کۆچبەران

دەزگای لوتكە سەبارەت بە دۆخی پەنابەران لە بیلاڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیانی كوردستان و عێراق دەكەین كە بەكارهێنانی خاكی بیلاڕوسیا بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا لەوپەڕی مەترسیدایە و بەهۆی ساردبوونی كەشوهەواوە هێندەی دیكە مەترسیدار دەبێت.

دەزگای لوتكە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ئێستادا سەدان خێزانی كورد و عێراقی لەسەر سنوورەكانی بیلاڕوسیا گیریان خواردووە و بێ نان و بێ ئاو ماونەتەوە، هاوكات چەندین كەس ژیانیان لەدەستداوە بەهۆی سەرما و بێ نان و ئاوی و نەخۆشییەوە
دەزگاكە داواش لە سەرجەم هاووڵاتییان دەكات بەهیچ جۆرێك نەكەونە ژێر كاریگەریی ئەو گروپ و تاقمانەوە كە هانتان دەدەن لەڕێگای بیلاڕوسیاوە بگەنە خاكی ئەوروپا و ژیانی خۆتان و منداڵەكانتان مەخەنە بەردەم مەترسی و هەڕەشەی جددی، هەروەها داوا لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكەین ڕۆڵی ئیجابیی خۆیان بگێڕن بۆ ڕێگریكردن لە كارەساتی مرۆیی.

KDC

FREE
VIEW