- Advertisement -

ئوسترالیا: دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی هەڵبژێردران

ھەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئوسترالیا

دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئوسترالیا لە سیدنی پایتەخت بە ئاماددەبوونی چەند میوانێک هەڵبژێردران.

ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ١٠/٧/٢٠٢٢ کاتژمێر حەوتی ئێوارە، لە شاری سیدنی کۆبوونەوەی دەستەی دامەزرێنەری ناوەندی کوردستانیانی-ئوسترالیا بە ئامادەبوون و میواندارێتی فکری بارزانی، لێپرسراوی لیژنەی ناوچەی پاسیفیکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو وڵاتە بەڕێوەچوو.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیار درا فەخرەدین گەرمیانی، نۆێنەرایەتی ناوەند بکا لە ویلایەتی خوارووی ئوسترالیا و، مازن بەرواری نوێنەرایەتی ناوەند بکا لە ویلایەتی فیکتۆریا، هاوکات لە کۆبوونەوەکە بڕیار درا ھەموو ھەنگاوە پێویست و فەرمییەکان تەواوبکرێ بۆ دەست بەکار بوون.

جێی باسە، لە کۆبوونەوەکەدا دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندەکە بەشێوەیەکی فەرمی ھەڵبژێردران. کە بریتی بوون لە:

عەبدولوەھاب تاڵەبانی: بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئوسترالیا

رەزاق سابیر: سکرتێر

ئیدریس بەرواری: بەرپرسی دارایی

سەفین عەلی ئیبراھیم: پەرپرسی کاروباری ھونەری

یاسین بارزانی :ئەندام

خوشکە جوان قەزاز: ئەندام

سەڵاح نوری: ئەندام

KDC

FREE
VIEW