حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی پرسی کۆچبەرانی هەرێم لە دەرەوە کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بارەی پرسی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە کۆدەبێتەوە
فەرمانگای میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە :
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت ئەمڕۆ چوارشەممە لە بارەی خستنەڕووی ڕەوشی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە بەشێوەیەکی گشتی و کارەساتی ئەمدواییەی گیانلەدەستدان و بێ سەروشوێنبوونی کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ گەڕانەوەی تەرمەکان و ڕزگاربووان و گەڕان بەدوای بێ سەروشوێنەکان کۆدەبێتەوە
جێی ئاماژەیە حکومەتی هەرێمی کوردستان هوڵی خۆی داوە بۆ گەرانەوەی کۆچبەرانی گیرخواردووی سنووری بیلاروسیا و یەکێتی ئەوروپا و هەروەها گێرانەوەی تەرمی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت ئەوانەی لە دەریایی ئیجە و ئەلماشی ئەم دواییەی لە ئەستۆ گرتووە

سۆران حەسەن

KDC

FREE
VIEW