دژ بە بۆمبارانەکانی ئێران، کوردانی فینلان خۆپیشانیان ئەنجام دا

لە فینلاند، خۆپیشاندان دژ بە هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بارەگا و بنکەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گوندەکانی سەرسنووری ڕۆژهەڵات و باشوور، ئەنجام درا.

دوێنێ 16ی9ی2021 کوردانی فینلاند لە پایتەختی ئەو وڵاتە بە مەبەستی ئیدانەکردنی هێرشەکانی ئەم دواییانەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر سنووری ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان و بۆمبارانکردنی گوند و بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

شایانی باسە داخوازی خۆپیشاندەران پێشکەش بە وەزارەتی دەرەوەی فینلاند کراو، لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، پێشوازی لە داخوازی خۆپیشاندەران کرا

KDC

FREE
VIEW