- Advertisement -

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆنفرانسێکی زانستی دەکات

بەنوێنەرایەتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئەندامێکی کۆمیتەی گشتی بانگهێشتی کۆنفرانسێکی زانستی لە بەریتانیا دەکرێت

بەختیار وەیس، ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە بانگهێشتی فەرمیی بەشداری کۆنفراسنێکی زانستی ، بە ناوی Kurdistan Medical &scienentific federation (KMSF-UK)ی کرد کە، لەلایەن هەردوو رێکخراوی کۆمەڵەی پزیشکانی کورد و، زانستخوازانی کوردستان، لە بەریتانیا ڕێکخرابوو.

کۆنفرانسەکە لەلایەن هەریەکە لە دکتۆرسایە، دکتۆرهێرۆ خۆشناو، دکتۆربنار تاڵەبانی، دکتۆر سەرمەد قەزاز، دکتۆر فریاد حەوێز، بەڕێوەدەچوو ، تێیدا چەندین لێکۆڵینەوەی نوێ لە بواری تەندروستی و پزیشکی باسکران

جێی باسە کە نوێنەرانی وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا و چەندین ئەکادیمی بوار تەندروستی و پزیشکی لە ناو و دەرەوەی بەریتانیا ئامادەییان لە کۆنفراسەکەدا هەبوو .

KDC

FREE
VIEW