- Advertisement -

بەرپرسی ناوەندی نەمسا بەشداری لەڕێوڕەسمی ڕێزلێنانی جەنگاوەرە دێرینەکانی فەڕەنسا دەکات

بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە نەمسا لە شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنانی جەنگاوەرەدێرینەکانی فەرەنسادا کرد ،کەبەیاوەری شاندی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ، کەلەو مەراسیمەدا بەفەرمی بانگهێشتکرابوون

بەهاوکاری و هەماهەنگی دەزگای سەنگەر و پێشمەرگەی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە 2023.05.17 شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبانگهێشتێکی فەرمی حکومەتی فەرەنسا بەشداریان لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە جەنگاوەرە دێرینەکانی فەرەنسادا کرد و نزار موسا بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستان بە یاوەر شاندی ناوبراوی بەشداری لەومەراسیمەدا کرد

مەراسیمەکە بەدانانی تاجەگوڵینە لە سەر گلکۆی سەربازیون و سرودی نەتەوەی کوردستان و فەرنسا دەستی پێکرد ،تێیدا گرنگی پێزانینیان بۆ قارەمانێتی پێشمەرگە و جەنگەوارە دێرینەکانی فەرەنسا هەبوو، هەروەها ستایشی ئازایەتی پێشمەرگەی کوردستانیان لە ڕووبەڕوبونەوەی تیرۆر بەرزنرخاند
لەکۆتایی مەراسیمەکە پەرتوکی بۆ مێژوو ی سەرۆک بارزانی بە زمانی فەڕەنسی بەسەر ئامادەبووان دابەشکرا

جێیباسە سەمیر نزاری بەرپرسی دەزگای سه نگەر و پێشمەرگە ،لەگەڵ بریکاری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ،و هەروەها فەرماندەی هێزەکانی زێرەڤانی ، و عەلی دۆلمەری، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە فەرەنسا، هەروەها فدراسيونی کۆمەڵە کوردییەکان لە فەرەنسا ئامادەی مەراسیمەکە بوون

KDC

FREE
VIEW